
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، پێشوازی لە باڵوێزى وڵاتى ژاپۆن له عێڕاق کرد.
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱٦ ی ۲ ی ۲٠۲۳ پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، بە ئامادەبوونی پ.د.مستەفا عەتار یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵاو د.عصام خلیل بەرپرسی پەیوەندییەکانی زانکۆ و نوێنەرانی قوتابییان پێشوازی لە ( فاتوشى ماتسوموتو) باڵوێزى وڵاتى ژاپۆن له عێڕاق و شاندێکی ياوەرى كرد.
سەرۆکی زانکۆ خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم سەردان و بەسەرکردنەوەیە دەربڕی و باسی پەیوەندییەکانی خۆیان و زانکۆکانی ژاپۆنی کرد، لەگەڵ ئەوەشدا يارمەتیدانى قوتابییانی دکتۆرا بۆ تواوكردنى توێژينەوەكانيان له زانكوكانى ژاپون تەوەرێکی گرنگی کۆبوونەوەکە بوو، هەروەها سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ شاندى ياوەر چاو پيكه وتنيان له گه ل ژمارەیەک له قوتابيیانى بكالۆريس کرد و گفتوگوی ئەکادیمی له بواری جیاواز کرا.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.