
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، پەیامێک ئاڕاستە ئەو قوتابییە دەکات، کە پاڵیوراوە بۆ خەڵاتەکانی ڕوانگە ۲٠۲۲
بەڕێز " بڵند مەهدی " قوتابی لە کۆلێژی هونەرەجوانەکان سوپاس و پێزانینی خۆم و ئەنجومەنی زانکۆت ئاڕاستە دەکەم، بۆ ئەو هەوڵ و ماندوبوونەی داوتە بۆ بەشداریکردن لە خەڵاتەکانی ڕوانگە،
ئێمە لە سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، ئەوپەڕی ڕێزی خۆمانت ئاڕاستە دەکەین و هیوای سەرکەوتنت بۆ دەخوازین، لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیری لە تواناکانت دەکەین بۆ دەستکەوتی زیاتر.
" بڵند مەهدی" قوتابی لە قۆناغی سێیەمی بەشی میوزیک لە کۆلێژی هونەرەجوانەکان، پاڵێوراوە بۆ خەڵاتەکانی ڕوانگە ۲٠۲٠.
پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر