
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، لەڕێگەی بانگهێشنامەیەکی فەرمی بەشداری مەڕاسیمی ناشتنی تەرمی ۱٠٠ ڕۆڵەی ئەنفالکراوی بارزانیەکان کرد.
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۳۱ـی ۷ـی ۲٠۲۲ لە بارزانی لانکەی بەرخودان و
کوردایەتی، پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، بەشداربوو لە ناشتنی تەرمی ئەنفالکراوانی بارزانیەکان.
ئەو تاوانە دڕندە و نامرۆڤایەتیەیی ڕژێمی پێشووی عێڕاق دەرهەق بە گەلی کورد لە بیرناکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا گەلی خۆڕاگر و ئاشتی خوازە و دەست لە مافە ڕەواکانی خۆی هەڵناگرێت.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر