
سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین-ھەولێر، بەشداری ئاھەنگی ساڵانەی یەکێتی قوتابییانی کرد.
لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا ئاھەنگی ساڵانەی یەکێتی قوتابییانی کوردستان، بە ئامادەبوونی ( پ.ی.د. كامەران یونس محمدامین ) سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین-ھەولێر، بەیاوەری ھاوبەش مستەفا گۆرۆنی ئەندامی مەکتەنی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابییان، ئەم یادە بەرز ڕاگیرا.
سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین-ھەولێر، وتارێکی پێشکەش کرد، لە درێژەی وتارەکەیدا ئاماژەی بەڕۆڵی یەکێتی قوتابییان کرد لە پێگەیاندنی نەوەیەکی ڕۆشنبیر بۆ داھاتووی کوردستان.