
سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین- هەولێر بەشداری لە کۆنگرەی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی کرد
ڕێککەوتی ١٨-٢٠ی ئاداری ٢٠٢٣ لە هەردوو زانکۆ سوسە و مونتەسیر لە وڵاتی تونس کۆنگرەی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی بەڕێوەچوو.
ئەم کۆنگرە بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە سەرۆکی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان ٥٥ ـەمین خولی کۆنگرەی گشتیی یەکێتی زانکۆکانی عەرەبی لەژێر چاودێری سەرۆک وەزیرانی تونس، نەجلا بودن رەمەزان دەستی بەکارەکانی کرد.
لە میانی کارەکانی کۆنگرەکەدا چەندین بابەتی پەیوەندار بە پرۆسەی خوێندن لە زانکۆکان تاوتوێی کرا، بە تایبەتی لە قۆناغی دوای ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ئەمە یەکەم کۆنگرەی یەکێتییەکەیە ئەنجام بدرێت و لەمبارەیەوە باس لە کاریگەرییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کورۆنا کرا، کە بووە هۆی ئەوەی بیر لە بەکارهێنانی سیستەمی ئەلیکترۆنی بکرێتەوە و زیاتر گرنگی بە بەکارهێنانی بدرێت لە بواری خوێندنی باڵادا.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر