
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱۸ـی ۲ـی ۲٠۲٥ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین " سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی" پ.د.شریف مولود " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و " مامۆستا علی محی الدین " بەڕێوەبەری سەنتەری ڕاوێژکاری و دەروونی و کۆمەڵایەتی فەرمانی دەستبەکاربوونی بۆ دوو بەرپرسی هۆبە کرد.
جێگای باسە " مامۆستا حسن ویسی اسمر " وەک بەرپرسی هۆبەی ڕاوێژکاری کۆمەڵایەتی و " مامۆستا ئامانج شکور قادر" وەک بەرپرسی هۆبەی ڕاوێژکار دەروونی دەستبەکاربوون.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.