
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۲۷ـی ۱ـی ۲٠۲٥ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین " سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی " پ.د.حسێن سەعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " پ.د.شریف مولود شریف " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و " هندرێن طاهر " بەڕێوەبەری کارگێڕی زانکۆ و " کۆسرەت جمیل " فەرمانی دەستبەکاربوون بۆ بەڕێوەبەری نوێی کتێبخانەی زانکۆ دەرچوو
جێگای ئاماژە پێدانە لە جێگای " ڕزگار جمیل " د.سروە عوسمان" وەک بەڕێوەبەری " کتێبخانەی زانکۆ" دەستبەکاربوو
بەڕێز " ڕزگار جمیل " لە دوای ساڵانێکی زۆری خزمەتکردن خانەنشینبوو و سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ڕۆڵـی وەک بەڕێوەبەری کتێبخانەی زانکۆ بەرزنرخاند لە ڕاپەڕاندنی کاروبارەکان بە شێوەکی ڕێک و دڵسۆزانە و هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێوەبەری نوێ خواست و ئامادەیی هەموو هەماهەنگییەکی بۆ دەربڕی.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.