
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ۱۹ـی ۱۱ـی ۲٠۲٤ بە ئامادەبوونی " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین " سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و" پ.د.حسێن سەعدی" یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و " پ.د.شەریف مولود شەریف " یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا فەرمانی دەستبەکاربوون بۆ بەڕێوەبەری نوێی سەرچاوە مرۆییەکان دەرچوو
جێگای ئاماژە پێدانە لە جێگای " مازن مستەفا " " کامران پیرداود" وەک بەڕێوەبەری " سەرچاوە مرۆییەکان" دەستبەکاربوو
هەرەها سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین ڕۆڵی " مازن مستەفا" وەک بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان بەرزنرخاند لە ڕاپەڕاندنی کاروبارەکان بە شێوەکی ڕێک و دڵسۆزانە و هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێوەبەری نوێی سەرچاوە مرۆییەکان خواست و ئامادەیی هەموو هەماهەنگییەکی بۆ دەربڕی.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.