
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین دیاری و ڕێزلێنانی پێشکەش بەو مامۆستایانە کرد کە بەشداربوون لە بەڕێوەبردنی خولی هۆشیاری.
ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢ ی ٨ ی ٢٠٢٣ "پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی یاریدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لەو مامۆستایانە کرد کە بەشداربوون لە بەڕێوەبردنی خولی هۆشیاری.
ئەم خولە لە لایەن ئۆفیسی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان ڕێکخرابوو و ماوەی ٥- پێنج هەفتەی خایاند.
مامۆستایانی بەشداربوو لە بەڕێوەبردنی خولی هۆشیاری بریتی بوون لە .
پ. د. فرهاد علی مصطفى
پ.ی.د.صادق حمە غەریب
پ.ی.د.هیوا محمد
د.ئەحمەد محموود سەیدۆک
د٠کاظم زراراحمد گزال
ئەمیر محمد طاهر سەرپەرشتیاری خول.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.