
لە زانکۆی سەلاحەدین خولی زمانی کۆری بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو ۲٥ بەشداربوو لەلایەن سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بڕوانامەیان پێدارا
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۱٠ـی ۱۲ـی ۲٠۲٤ بە ئامادەبووی "پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و" پ.د. شریف مولود شریف" یاریدەدەری سەرۆک زانکۆی سەلاحەدین بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و " م.شاخەوان صدیق" بەڕێوەبەری سەنتەری زمان " و " سینجول لیم" کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی کۆریای باشور بڕوانامەی دەرچوون بەسەر بەشداربوونی خولی کۆری دابەشکرا.
لە دەستپێکی مەڕاسیمەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین تیشکی خستە سەر گرنگی ئەم خولە و هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرجەم دەرچووان خواست، لەگەڵ ئەوەشدا باسی لە گرنگی پەیوەندی ئەکادیمی زانکۆی سەلاحەدین کرد لەگەڵ زانکۆکانی کۆریای باشور و باسی لەوەکرد لە داهاتوو هەوڵدەدەین بەشی زمانی کۆری بکەینەوە.
لە بەرامبەردا سینجول لیم، کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی کۆریای باشور لە هەولێر خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو هاوبەشییەی لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین و کونسولخانەی کۆریای باشوور هەیە و ئاماژەی بەوەکرد کردنەوەی یەکەم کۆرسی فێربوونی زمانی کۆری لە زانکۆی سەلاحەدین بەسەرکەوتویی بەڕێوەچوو و بەردەوام دەبین
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە بەوپەڕی توانای خۆی کاردەکات بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی ئەکادیمی لە نێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆ بەناوبانگەکانی کۆریای باشور.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ـ هەولێر.