ئەمڕۆ ڕێککەوتی ١٦ـی ١٠ـی ٢٠٢٥ “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی “ پ.د.حسێن سەعدی “ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و “ زاهیر زاهیر “ بەرپرسی لقی قەڵات و “ د.ئاوارە ابراهیم “ بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان پێشوازی لە ١٤ قوتابی زانکۆی سەلاحەدین کرد کە سەفەری ئەڵمانیا دەکەن بو پڕاکتیزەکردنی زمانی ئەڵمانی و شارەزابوونی كلتووری ئەم وڵاتە
ئەم قوتابییانە لە بەشی ئەڵمانی زانکۆی سەلاحەدین دەخوێنن و بۆ ماوەیەکی دایاریکراو بەهەماهەنگی زانکۆی سەلاحەدین و ڕێکخراوی DAAD ئەڵمانی دەچنە وڵاتی ئەڵمانیا.
سەرۆکی زانکۆ سوپاسی ڕێکخراوی DAAD ئەڵمانی و ڕاگرایەتی کۆلێژی زمانی کرد و داوای لەو قوتابییانە کرد لە وڵاتی ئەڵمانیا ببنە نوێنەری زانکۆی سەلاحەدین و باسی ئەزموون و ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە بەرقەراربوونی ئاشتی بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا داوای لێکردن هەماهەنگی و پەیوەندیییەکی باش لەگەڵ قوتابییان و ستافی ئەکادیمی ئەو زانکۆیە ببەستن کە بۆی دەچن.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.