“ پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە یاوەری ژمارەیەک سەرۆکی زانکۆی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی نافسا لە ئەمریکا دەکات.
نافسا گەرەترین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی تایبەت بە بواری خوێندنی باڵا و پەروەردەیە لە جیهان.
ئەم کۆنفڕانسە یارمەتیدەری بەرپرسانی خوێندنی باڵا دەبێت لە دروستکردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ زانکۆ و کۆلێژەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و تاوتوێکردنی کار و پڕۆژەی هاوبەش لە داهاتوودا.
جێگای باسە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین لە میانەی بەشداریکردن لەم کۆنفڕانسە چەندین دیدار گرنگی ئەنجامداوە بۆ مەبەستی دروستکردنی پردی پەیوەندی ئەکادیمی بۆ خزمەتکردنی زانکۆ لە بوارەکانی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییان و مامۆستایان لە پسپۆڕی جیاواز.