ئەمڕۆ سێشەممە ڕێكکەوتی ٢٠٢٥/٤/١٥" پ.ی.د. كامەران یونس" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی بەڕێز "م.ی.شاخەوان صدیق رمضان" بەڕێوەبەرى سەنتەرى زمان و وەرگێڕان هۆلەكانی تاقیكردنەوەی دیاریكردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی بەسەركردەوە.
لە تاقیكردنەوەكە نزیكەی ٦٥٠ بەشداربوو لە قوتابییانی ماستەر و دكتۆرا و خوازیارانی نازناوی زانستی تێیدا بەشدارن و تاقیکردنەوەکە لە ڕۆژی دووشەممە ڕێكکەوتی ٢٠٢٥/٤/١٤ دەستیپێكردوە و بۆ ماوەی ٤ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.