
پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لەگەل شاندى دەستەى کلتوورى شەهید محەمەد
پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لەدیوانى سەرۆکایەتى زانکۆدا پێشوازى لەشاندێکى سەر بە دەستەى کلتوورى شەهید محەمەد سەدر کرد، ئەمەو ئەم شاندە لەماوەى چەند رۆژى پێشتردا بەشدارى چواردەمین پێشانگەى نێودەوڵەتى بۆ کتێبیان لەشارى هەولێر کرد، ئەم سەردانەشیان بۆ زانکۆى سەلاحەددین بۆ پێدانى دیارییەک کە خۆى لەچەندین کتێب گرتبوو سەبارەت بەفەلسەفە و فیقه و دەروونناسى و کۆمەڵناسى و زۆربەى بابەتە زانستییەکان، سەرۆکى زانکۆ لەنێوەندى پێشوازیی کردنیان سوپاسى هەموو ئەرک و ماندوو بوونەکانیان کردن و هیواى خواست لەنزیکەوە ئاگادارى چالاکییەکانیان بن و بەهەمان شێوەش ئەو دەستیەش ئاگادارى چالاکییە زانستییەکانى زانکۆى سەلاحەددین بن.