
پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆی سەلاحەددین/هەولێر لەگەڵ شاندى کونسڵگەرى کۆمارى کوریا
پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆی سەلاحەددین/هەولێر، لەدیوانى سەرۆکایەتى زانکۆدا پێشوازى لەشاندى کونسڵگەرى کۆمارى کوریا لەهەولێر کرد، کە پێکهاتبوو لە جۆى کوانژین کونسڵى کۆریا و شاندى یاوەرى سەرەتا سەرۆکى زانکۆ بەکورتى باسێکى مێژوویى زانکۆى کردووە و باس لەو هەوڵ و کار و چالاکییانە کرد، کە لەرووى زانستییەوە پێشکەش بەکۆمەڵگە دەکرێ، هاوکات جەختیشى خستە کۆلیژى زمانى زانکۆ و تیایدا باسى لەهەموو ئەو زمانانە کرد کە لەو کۆلیژەدا دەخوێندرێ، هاوکات کونسڵى کوریا خۆشحاڵ بوو بەهەماهەنگى زانکۆى سەلاحەددین، باسى لەوەش کرد لەماوەیەکى دیکەدا خولى زمانى کۆرى لە کۆلیژى زماندا ئەنجام بدرێ، لەمبارەیەوەش سەرۆکى زانکۆ هەموو هاوکاریەکى خستە روو بۆ ئەنجامدانى ئەو خولانە، لەلایەکى دیکەوە، باس لەهۆڵە داخراو و کراوەکان کرا تا چالاکییەکانى کونسڵگەرى کوریا لەوێدا چالاکییەکانى خۆیان بنوێنن، بۆ ئەمەش سەرۆکى زانکۆ هەموو هاوکاریەکى خستە روو، بۆ ئەنجامدانى ئەو چالاکییانە، ئەوە ى شیاوى باسە لەو دانیشتنەدا راگرى کۆلیژى زمان ئامادە بوو.
لەلایەکى دیکەوە پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین/ هەولێر پێشوازى لەدەستەى توێژینەوە و پەرەپێدانى پیشەسازى وەزارەتى پێشەسازى و کانزاکانى حکومەتى عێراقى فیدراڵ کرد، تیایدا باس لەئەنجامدانى کۆنگرەیەک سەبارەت بەنانۆ تەکنەلۆژى کرا لەنێوان زانکۆى سەلاحەددین/ هەولێر و زانکۆى um مالیزیا و دەستەى توێژینەوە و پەرەپێدانى پیشەسازى وەزارەتى پێشەسازى و کانزاکانى حکومەتى عێراقى فیدراڵ، ئەمەو سەرۆکى زانکۆى هەموو پشتگیریەکى خستە روو بۆ ئەنجامدانى ئەو کۆنگرە زانستییە، جەختیشى لەوە کردەوە ئەمە دەبێتە بەشێک لەپەرەپێدانى زانست بۆ هەرسێ لایەنى هاوبەشى کۆنگرەکە و هەموو مامۆستایانى زانکۆکانى عێراقیش دەتوانن بە توێژینەوە بەشدار بن، ئەوەى شیاوى باسە یاریدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدار بوو.