
سەرۆکی زانکۆ و پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سەردانی نەخۆشخانەی ئیمیرجنسی هەولێر دەکەن.
ئەمڕۆ ئێوارە ڕێککەوتی ۲۹ ی ٦ ی ۲٠۲۲ " پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر و " ئومێد خۆشناو " پارێزگاری هەولێر و" د.دلۆڤان محمد " بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سەردانی نەخۆشخانەی ئیمیرجنسی دەکەن و لە نزیکەوە لە بارودۆخی تەندروستی ( عادل عزیز ) دەپرسن، کە ناوبراو لە ڕووداوە نەخوازراوەکەی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر برینداربوو.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر.