
سەرۆکى زانکۆ تاقیگەى نانۆگڵاسى کردەوە
بەئامادەبوونى پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین، راگرى کۆلیژى پەروەردە و ژمارەییەک لەمامۆستایان و قوتابیان تاقیگەى نانۆ گڵاس- تاقیگەى شوشە دروستکردن، لە بەشى فیزیاى کۆلیژى پەروەردە کرایەوە، کردنەوەى ئەم تاقیگەیەش دەسکەوتێکى گرنگە بۆ پسپۆڕانى بوارى بەشى فیزیاى کۆلیژى پەروەردە، هاوکات سەرۆکى زانکۆ لەوتەیەکدا باسى لەگرنگى ئەو تاقیگەیە کردەوە و جەختى لەوە کردەوە کە پێویستە هەماهەنگى لەگەڵ حکومەتى هەرێمى کوردستان بکرێ بۆ ئەوەى ئەم تاقیگەیەوە رێنیشاندەر بێ بۆ ئەو کارگانەى شووشە دروست دەکەن، هاوکات راهێنان و خول بۆ کارمەندانى کارگەکانى شووشە بکرێتەوە، ئەم تاقیگەیە بتوانێ لەمبارەیەوە رۆڵى بەرچاوى هەبێ. لەلایەکى دیکەوە د.سامان قادر مەولوود بەرپرسى تاقیگەى نانۆ گڵاس –تاقیگەى شوشە دروستکردن، سەبارەت بەتاقیگەکە خۆشحاڵى دەربڕى لەوەى سەرۆکایەتى زانکۆى سەلاحەدین بەتەنگ داواکارییەکانى ئەم تاقیگەیەوە دێ، باسیشى لەوە کرد کە دەتواندرێ سوودێکى زۆر لەو تاقیگەیە وەر بگیرێ لە بوارى شوشە و بکرێتە ویستگەیەک تا قوتابیانى ماستەر و دکتۆرا سوودى لێ وەربگرن لەبوارى توێژینەوەدا.