
سەرۆکی زانکۆ سوپاس و پێزانین ئاراستەی سەرۆکی لێژنەی باڵای ئاهەنگی ٤۱ـەمین خولی دەرچووان دەکات
پ.ی.د.کامەران یونس محەمەدئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرۆکی لێژنەی باڵای ئاهەنگی ٤۱ـەمین خولی دەرچووانی قوتابیانی زانکۆی سەلاحەدین کرد.
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ پێشوازیی کرد لە پ.د.حوسێن سەعدی ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان و سەرۆکی لێژنەی باڵای ٤۱ـەمین خولی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین کرد.
لە دیدارەکەدا، پ.ی.د.کامەران یونس محەمەدئەمین ستایشی رۆڵی پ.د.حوسێن سەعدی کرد و لە بەرانبەر ئەو هەول و ماندووبونەی ناوبراو لەگەل تیمەکەی لە میانی بەڕێوەچوونی ٤۱ـەمین خولی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین کێشایان، سوپاس و پێزانایی ئاراستە کرد.
جێی ئاماژەیە، لە ٢٩ی ئەیلوولی رابردوو، بە ئامادەبوونی ڕێزدار، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، ئاھەنگی دەرچوونی خولی ٤١مینی زانکۆی سەڵاحەددین-هەولێر، بەڕێوەچوو.