
سەرۆکی زانکۆ سەردانی بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەتی کرد
پ.ی.د.کامەران یونس محەمەد ئەمین سەرۆکێ زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، بەیاوەری د.شێروان ساڵح یاریدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان، لە درەنگانێکی شەودا سەردانێکی مەیدانی بەشە ناوخۆیی شەھید شەوکەتیان کرد بە مەبەستی بەسەر کردنەوەی قوتابیان و زانینی کەموکوڕی و پێداویستییەکانیان.
ھاوکات لەنزیکەوە لەگەڵ بەرێوەبەری بەشەناوخۆیی و ستافی فەرمانبەران کۆبۆوە و وردەکاری کەمو کوڕیەکان باسی لێوە کرا .
لەلایەکی ترەوە سەرۆکی زانکۆ دڵنیایی دایە قوتابیان و پێی ڕاگەیاندن کەوا تا دواقۆناغی خوێندن پاڵپشتیان لێ دەکا گوتی" ئێوە میوان نین و زانکۆی سەلاحەدین ھەمیشە دەرگای واڵایە بۆتان و ماڵی دوەمتان دەبێ"، لە کۆتایدا ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.