
سەرۆکی زانکۆ (پرۆفیسۆر دکتۆر ئەحمەد دزەیی) لەگەڵ شاندێکی زانکۆی سەلاحەدین
دوای ئەوەی شاندێکی زانکۆی سەلاحەدین لەچوارچێوەی پرۆژەیەکی رێکخراوی داد سەردانی ووڵاتی ئەڵمانیان کرد و کارەکانیان بە سەرکەوتوویی ئەنجامدا، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین رێزلێنانی تایبەتی بەخشیە ئەم شاندە بەرامبەر ئەرک و ماندووبونیان.
لە دیدارێکدا کە لە سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین بەرێوەچوو، سەرۆکی زانکۆ ئەوەی دووپات کردەوە کە مامۆستایانی زانکۆ دەتوانن ببنە باشترین نوێنەر بۆ پرسە زیندووەکانی کۆمەڵگەی خۆیان، بە تایبەت لەو پرسانەى کە پەیوەستە بە پێکەوەژیانی ئاشتیانە. هەروەها سەرۆکی زانکۆ جەختی لەوە کردەوە کە ئەوە ئەرکی زانکۆیە ئەو گوتارە ئاشتی خوازەى هەرێمی کوردستان بگەیێنێتە دونیای دەرەوە بۆ ئەوەی بە جوانترین شێوە پرسی پێکەوە ژیانی ئاینی لە هەرێمی کوردستان بە دەرەوە نیشان بدرێت.
شایەنی باسە شاندی مامۆستایانی زانکۆ لە پرۆژەیەکی هاوبەشدا بەشداربوون لە ووڵاتی ئەڵمانیا سەبارەت بە نەخشەی ئاینی لە شاری هەولێر. هاوکات شاندی زانکۆ کە لە ژمارەیەک لە مامۆستایانی کۆلیژی شەریعە پێکهاتبوون، راپۆرتی گەشتەکەیان پێشکەش بە سەرۆکی زانکۆ کرد، هەروەها ئەوەیان راگەیاند کە ئەو توێژینەوانەی لەو پرۆژە بەشداربوون دوای وەرگێرانیان لەدووتوێی پەرتوکێکدا بڵاودەکرێتەوە بەناونیشانی (Relegion map in Erbil city)
شاندی زانکۆی سەلاحەدین بۆ وولاتی ئەڵمانیا لەم بەرێزانە پێکدێت:
١/ د.ئیدریس قادر حەمەدەمین
٢/ د. ئەردەوان مستەفا اسماعیل
٣/ د.احمد محمود سیدوک
٤/ م.ی. رێناس دیندار حسین
٥/ م.ی.کۆسرەت صالح
٦/ م.ی. پاوان ئەسغەر تالب
٧/ نازنین محی الدین معروف
٨/ د.مازن عبدالخالق عوسمان
٩/پ.د. چەتۆ حەمەدەمین اسماعیل