
سەرۆکی زانکۆ پێشوازیی لە شاندێکی ڕێکخراوی کۆڕبەندی فیدڕالیات کرد
پ.ی.د.کامەران یونس محەمەد ئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین - هەوڵێر لە دیوانی سەرۆکایەتی زانکۆ پێشوازیی کرد لە سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕێکخراوی کۆڕبەندی فیدڕالیات لە شاری هەوڵێر.
لە سەرەتای دیدارەکەدا، سەرۆکی رێکخراوی کۆڕبەندی فیدڕالیات وێڕای پیرۆزبایی لە پ.ی.د.کامەران یونس محەمەد ئەمین بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین - هەوڵێر، رایگەیاند ئامانجی سەردانەکەیان بەمەبەستی هەماهەنگی و ئەنجامدانی زنجیرەیەک پانێڵ و کۆنفرانس و ۆورک شۆپە لە کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەدین.
لای خۆیەوە، پ.ی.د.کامەران یونس محەمەد ئەمین وێڕای بەخێرهێنانی شاندەکە، هاوکات ئامادەیی زانکۆی سەڵاحەدینی نیشاندا، بۆ هاوکاری و ئەنجامدانی چاڵاکی مەدەنی لە پانێل و کۆنفرانس و وۆرک شۆپ بەسەرپەرستی زانکۆی سەڵاحەدین و بەشداریی سەرجەم چین و توێژەکان لە سەرتاسەری عێراقدا.