
سەرۆکی زانکۆ پێشوازیی لە شاندێکی عەتەبەی حوسێنییە لە کەربەلا کرد
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، پ.ی.د.کامەران یونس محەمەد ئەمین پێشوازیی لە شێخ عەلی قەرعاوی، جێگری سەرۆکی بەشی کاروباری ئاینی لە عەتەبەی حوسێنییە لە کەربەلا و شاندێکی یاوەری.
لە دیدارەکەدا کە پ.ی.د.نەریمان عەبدوڵلا ڕاگری کۆلیژی هونەرەجوانەکان ئامادەی بوو، شێخ عەلی قەرعاوی پیرۆزبایی لە پ.ی.د.کامەران یونس محەمەد ئەمین کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا باس لە پێویستی هەماهەنگیی نێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆکانی دیکەی عێراق کرا.