
سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لەشاندێکی ئەرمینیا کرد
پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، لەدیوانی سەرۆکایەتی زانکۆدا پێشوازی لەباڵێۆز د.ئەرشاک بولادیان، کونسڵی گشتی ئەرمینیا لەهەولێر کرد.
ئەمەو لەدانیشتنێکدا سەرەتا سەرۆکی زانکۆ پێشەکیەکی کورتی سەبارەت بەمێژووی زانکۆ پێشکەشکرد، هەروەها باسی لەپەیوەندییەکانی زانکۆی سەلاحەدین لەگەڵ زانکۆکانی وڵاتانی جیهان باسکرد و پێشنیاری کرد پەیوەندی لەنێوان زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆکانی ئەرمینیا لەهەموو بوارەکانی خوێندنی باڵا بێتەئاراوە.
هەر لەوێدا د.ئەرشاک بۆلادیان چەند کتێبێکی مێژوویی و دەستنووسێکی پێشکەش بەسەرۆکی زانکۆ کرد، هەموو کتێبەکان باس لەمێژووی کورد و ئەرمەن کراوە، هاوکات مێژوویی پێکەوە ژیانی هەردوو گەل بەدوورو درێژی خرایە روو، لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی زانکۆ لۆگۆی زنکۆی سەلاحەدینی پێشکەش بەشاندەکە کرد.
ئەوەی شیاوی باسە یاریدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زااستی، یاریدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان، بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئامادەی ئەو کۆبوونەوەیە بوون.