
سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لەشاندی پەیمانگەی یونس ئیمرای تورکی کرد
پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر، پێشوازی لەشاندی پەیمانگەی یونس ئیمرای تورکی کرد، ئەمەو لەسەرەتادا سەرۆکی زانکۆ کورتەیەک لەمێژووی زانکۆی سەلاحەدینی کرد، باسی لەبەشێک لەسمینار و کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەکان، کە زانکۆ پێیهەڵدستێت، لەلایەکی دیکەوە لەبەشێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە باس لەکردنەوەی بەشی وەرگێڕان کرا، هاوکات شاندی میوان ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ ئەنجامدانی خولی وانەگوتنەوە بۆ سەرجەم مامۆستایان، شیاوی باسە سەرۆکی زانکۆ خۆشحاڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بەپتەوکردنی پەیوەندی و هەماهەنگییەکان لەنێوان هەردوولادا.