
سەرۆکی زانکۆ پێشوازی لەسەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر کرد
پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، لەدیوانی سەرۆکایەتی زانکۆدا، پێشوازی لە (د.عەلی رەشید)ی سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێری کرد.
ئەمەو لەدانیشتنێکدا باس لەپەیوەندی و هەماهەنگییەکان کرا بۆ بەرەو پێشبردنی ئەو کار و پرۆسانەی لەنێوان هەردوو لادا هەیە، هاوکات جەختکردنەوە لەچەندین خاڵ بۆ کار لەسەرکردنی و جێبەجێکردنی.
ئەوەی شیاوی باسە یاریدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو.