
سەرۆکی زانکۆ لەگەڵ زانکۆیەکی هۆڵەندا رێککەوتنامەیەکی واژوو کرد
لەمیانەی سەردانی شاندی زانکۆی سەلاحەدین بۆ وڵای هۆڵەندا زانکۆی سەلاحەدین بەشداری ۆرکشۆپێکیان کرد، هاوکات رۆژی یەکەمی ۆرکشۆپی ولاتی هۆڵەندا:
وەفدی زانکۆی سەلاحەدین بە سەرۆکایەتی سەرۆکی زانکۆ پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید بەیاوەری بەرێوەبەری پەیوەندیە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆ و چەند مامۆستایەکی کۆلێژی زانستە ئەندازیارە کشتوکاڵییەکان کە لە پێشوودا بەشێوەی ئۆنلاین خولی ڕاهێنانیان کردووە لە پرۆژەکە و ناویان لە رێکخراوی NUFFIC تۆمارکرابوو.
ئەمەو رۆژی یەکەمی ۆرکشۆپەکە لە زانکۆی ڤاغینینگنی هۆڵەندی (Wageningen) سازدرا تیایدا پاڵیۆزی عێراق لە هۆڵەندا و سەرپەرشتیاری رێکخراوی NUFFIC و بەرپرسی زانکۆکە و بە بەشداربوونی پێنج زانکۆی تری عێراقی (بەسرە ــ کەربەلا ــ ئەنبار ــ موسڵ ــ کوفە) ئامادەبوو.
ئەوەی شیاوی باسە ۆرکشۆپەکەش زیاتر لەبواری کشتوکاڵ و بتەوکردن و بەدواداچوون بۆ پرۆژەکە و هەنگاوەکانی دوای پرۆژەکە ئەنجامدراوە.