
سەرۆکی زانکۆ کۆلیژی زانستە سیاسییەکانی بەسەر کردەوە
پ.ی.د.کامەران یونس محەمەدئەمین سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، لەمیانی سەردانەکانی بۆ کۆلیژەکانی زانکۆ، سەردانی کۆلیژی زانستە سیاسییەکانی کرد.
ئەمەو لەگەڵ راگری کۆلیژ و مامۆستا و قوتابییان کۆبۆوە، لەنزیکەوە سەبارەت بەپرۆسەی خوێندن و کار و چالاکییەکان و کێشە و ئاستەنگەکان گفتوگۆیەکی تێروتەسەلی ئەنجامدا.
لەلایەکی دیکەوە سەبارەت بەزیاتر برەودان بەپرۆسەی خوێندن چەندین رێنمایی پێشکەشکرد، هاوکات بەڵێنیدا، لەماوەی داهاتوودا کێشە و گرفتەکان چارەسەر بکرێ.