
سەرۆکی زانکۆ بڕوانامە دەبەخشێتە بەشداربووانی خولی پێگەیاندنی کچانی سەرکردە
رۆژی چوار شەممە رێکەوتی ٢٧ـی تەمموزی ٢٠٢٢پ.ی.د. کامران یونس محمد امین سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین هەوڵێر، بڕوانامەی بەشداربوونی بەخشییە قوتابیانی خولی پێگەیاندنی کچانی سەرکردە.
سەرۆکی زانکۆ پیرۆزبایی لە قوتابیانی بەشداربووی خولەکە کرد، هەروەها سوپاسی مامۆستایان و سەرپەرشتیاران و بەڕێوبەرانی خولەکەی کرد، بوونی ئەو جۆرە خوڵانەشی بۆ پێگەیاندنی تاکی سەرکردەو لەنێویشیاندا ئافرەتان بەکارێکی گەورە داناو هیوای خواست ئەو جۆرە خوڵ و پرۆگرامانە بەردەوامیان هەبێت و لەداهاتوودا پەرەی زیاتریان پێ بدرێت.
جێی ئاماژە بۆ کردنە خولی پێگەیاندنی کچانی سەرکردە لە رێکەوتی ٢٠٢٢/٢/٣تاکو ٢٠٢٢/٢/٢٦ لەلایەن ڕێکخراوی هاوڕێیەتی سویدی- لقی کوردستان و بەهەماهەنگی
زانکۆی گەرمیان و بەشداری ١٦زانکۆی حکومی و تایبەت ڕێکخرابوو. ١٠قوتابی زانکۆی سەڵاحەدین- هەوڵێر بەشداری ئەو خولەیان کردبوو.