
سەرۆکی زانکۆ بهشداریى یادى ڕۆژى نیشتمانیى کۆریای باشوور دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێککەوتی ۱۲ی تشرینی یەکەمی۲٠۲۲ ، پ.ی.د کامەران یونس محەمەدئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین- ھەولێر بە یاوەری یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا بهشداریى له ڕێوڕهسمى یادی ڕۆژى نیشتمانیى کۆریای باشوور كرد كه لهلایهن كۆنسوڵخانهى گشتى ئەو وڵاتە له ههولێر سازکرابوو.
لە پەراوێزی ڕێوڕەسمەکەدا، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین- ھەولێر چاوی کەوت بە بەڕێز کۆنسوڵی گشتی کۆریای باشوور و ژمارەیەک کەسایەتی حکوومی و سیاسیی.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر