
سەرۆکی زانکۆ بەئۆنلاین، لەگەڵ کونسڵی ئەمریکا چەند پرسێکیان تاوتۆ کرد
پ.د. جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌گفتوگۆیه‌كى كراوه‌دا له‌گه‌ڵ كونسڵى گشتى وڵاتهیهكگرتووهكانى ئه‌مریكا له‌هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كى ئۆنلاین چه‌ندین پرسیان له‌نێوان زانكۆى سه‌لاحه‌دین و په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ زانكۆكانى ئه‌مریكا، تاوتۆ كرد، ئه‌مه‌و له‌و نێوه‌نده‌دا سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین باسى له‌و هه‌نگاوانه كرد، كه مێژووى ئه‌م زانكۆیه له‌خۆى ده‌گرێ، هەروها باس له‌و كارانه كرا، كه له‌ماوه‌ى هاتنه‌كایه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆڕۆنا گرتوویانه‌ته به‌ر، به‌پێى ئه‌و رێكارانه‌ى كه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌نێوه‌ندى رێنماییه‌كان خراوه‌ته روو، هاوكات له‌نێوان سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین و كونسڵى گشتى وڵاتهیهكگرتووهكانى ئه‌مریكا باس له‌و په‌یوه‌ندیانه كرا، كه له‌نێوان زانكۆى سه‌لاحه‌دین و زانكۆكانى ئه‌مریكادا هه‌یه، جه‌ختیشى لهئاڵوگۆڕى شاره‌زایى و پسپۆڕییه‌كان كرایه‌وه له‌نێوان زانكۆكانى كوردستان و زانكۆكان ئه‌مریكا.