
د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لەگەڵ کونسڵى گشتى وڵاتى چین "نى رۆشی"
پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لەدیوانى سەرۆکایەتى زانکۆدا پێشوازى لە "نى رۆشی" کونسڵى گشتى وڵاتى چین لەهەولێر کرد، ئەمەو سەرەتا سەرۆکى زانکۆ پوختەیەکى کورتى مێژووى زانکۆى سەلاحەددینى پێشکەشکرد تیایدا باسى لەچەندین بەرەوپێشووەچوون کرد بەتایبەت لەنێوەندى ریزبەندى ریکخراوى ویبۆمیتریکس و کیۆ ئێس، بەشێوەیەک وەک یەکەمى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، لەپاشاندا کونسڵى گشتى چین جەختى لەوە کردووە کە زانکۆى سەلاحەددین یەکەم زانکۆ بووە لە مێژوویى هەرێمى کوردستاندا و زانکۆیەکى ناودارى هەرێمى کوردستان و عێراقە هاوکات رۆڵێکى گرنگى هەبووە لە پێشکەوتنى خوێندنى باڵا، کە لەکاتى ئێستادا فروانییەکى بەرچاوى بەخۆیەوە گرتووە بەتایبەت ئێستا ٣٢ زانکۆ لە هەرێمى کوردستاندا بوونى هەیە، لەلایەکى دیکەوە کونسڵى گشتى چین باسى لەچەندین پرۆژە کرد لەبوارى پەروەردە و خوێندنى باڵادا بەشێوەیەک وڵاتى چین خوازیارە لەو بوارانە هاوکارى هەرێمى کوردستان بکات وەک بەردەوامییەکیش لەو کارانەى کە تا ئێستا ئەنجامى دەدات. لەدرێژەى گفتوکاندا چەندین پرۆژە تاوتۆکرا وەک خوێندنى زمانى چینى لەکۆلیژى زمان لەمەوەش وڵاتى چین ٢ مامۆستا تەرخان بکات و مووچەیان لەوڵاتى چیندا بۆ خەرجبکرێ، زانکۆش شوێنى حەوانەوە وپێداویستەکانى بۆ دابین دەکات، وەک سەرەتایەکیش بۆ برەوەدان بەو زمانە سەرەتا ٢٠ قوتابى وەربگیرێ و بۆ ماوەى ٤ ساڵ بەردەوام بێ تا بەکالۆریۆس بەدەست بێنن و لەدواتردا بەشەکە فراوان بکرێ، لەلایەکى دیکەوە باس لەپرۆژەیەکى دیکە کرا بە ئەنجامدانى پیشانگایەکى زانکۆکانى چین لەشارى هەولێردا و زانکۆى سەلاحەددین ئاسانکارى تەواو دابین دەکات، هەر لەنێوەندى ئەو دانیشتنەدا باس لە گۆڕینەوەى قوتابیان و مامۆستایان و ئەنجامدانى توێژینەوە لەلایەن هەردوو لاوە.ئەمەو لەکۆتایى دانیشتنەکەدا هەردوو لا دیاریان پێشکەش بەیەکترد، ئەوەى شیاوى باسە لەو دانیشتنەدا د.جەوهەر فەتاح یاریدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایى ئامادە بوو.