
سەۆکی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر پەیامێک ئاراستەی قوتابییانی تازە وەرگیراو لە زانکۆ دەکات
بەناوی خودای گەورە و مهرەبان
قوتابییانی ئازیزی تازە وەرگیراو لە کۆلێژەکانی سەربە زانکۆمان
بەبۆنەی وەرگیرانتان لە زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم، هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازم.
بەم بۆنەیەوە پێتان رادەگەیەنین کە لەم هەفتەیەدا دەوامی فەرمی لە سەرجەم کۆلێژەکانی زانکۆمان دەستپێدەکات، داواکارم پابەندبن بە سەرجەم یاساکانی زانکۆ و پابەندبن بە خوێندن و کاتەکانی دەوامەوە.
پ.ی.د.کامەران یونس محمدئەمین
سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر