
ڕێوڕه‌سمی وه‌رگیرانی گۆڤاری زانكۆ بۆ زانسته په‌تی و كردارییه‌كان له داتابه‌یسی جیهانی سكۆپه‌س به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ ڕێككهوتی ٦ ی ۸ ی ۲٠۲٤ به ئاماده‌بوونی "د.ئارام محمد قادر" وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و " پ.د.کامەران یونس محمدئەمین" سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و "ئومێد خۆشناو" پارێزگاری هه‌ولێر و "م.ئامانج برادۆستی" به‌رپرسی ناوچه‌ی زانكۆ و سه‌رۆكی زانكۆ تایبه‌ت و حكومییه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و مامۆستایان و توێژه‌ران ڕێوڕه‌سمی وه‌رگیرانی گۆڤاری زانكۆ بۆ زانسته په‌تی و كردارییه‌كان له داتابه‌یسی جیهانی سكۆپه‌س به‌ڕێوه‌چوو.
له‌سه‌ره‌تای ڕێوڕسهمهكهدا سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین وتارێكی پێشكه‌شكرد و ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵی مامۆستایان و توێژه‌رانی زانكۆدا سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامییان له بڵاوكردنه‌وه و نووسینی توێژینه‌وه‌ی زانستی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌ی به ڕۆڵی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ئه‌و تیمه ماندوو نهناسهدا كه له ماوه‌ی ڕابردوو به شێوازێكی جدی و كاریگه‌ر كاریان بۆ ئه‌وه‌كرد كه گۆڤاری زانستی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بچێته ناو داتهبیسی جیهانی سكۆپه‌س.
جێگای ئاماژه‌پێدانه ڕێككهوتی ۲۹ ی ۷ ی ۲٠۲٤ گۆڤاری زانستی زانكۆی سه‌لاحه‌دین بۆ زانسته په‌تی و كردارییه‌كان له داتابه‌یسی جیهانی سكۆپه‌س وه‌رگیراو و ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌ی زانستییه بۆ توێژه‌ران و مامۆستایانی زانكۆ.
له به‌شێكی تری ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی دیاری سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ پێشكه‌ش به‌و تیمهكرد كه كاریان بۆ وه‌رگیرانی گۆڤاری زانكۆ كردووه.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین – هه‌ولێر.