
رێوڕه‌سمى واژووكردنى پرۆژه‌ى دروستكردنى كۆلیژى زانسته ئیسلامییه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین
پ. د. جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین سه‌ردانى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى كرد و له‌وێدا ئاماده‌ى رێوڕه‌سمى واژووكردنى پرۆژه‌ى دروستكردنى كۆلیژى زانسته ئیسلامییه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، كه‌له‌لایه‌ن رێكخراوى فریاگوزارى كوێتى و به‌هه‌ماهه‌نگى ده‌زگاى خێزخوازى بازرانى دروست ده‌كرێ، ئه‌مه‌و له‌نێوه‌ندى ئه‌و رێوڕه‌سمه‌دا سه‌ره‌تا مووسا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى ده‌زگاى خێزخوازى بازرانى وته‌یه‌كى پێشكه‌شكرد و تیایدا جه‌ختى له‌به‌رده‌وامبوونى پرۆژه‌كانیان كرده‌وه به‌تایبه‌تى كاركردن و خزمه‌تكردنى خوێندنى باڵا و په‌روه‌رده‌دا، باسیشى له‌چه‌ندین پرۆژه‌ى دیكه كرد بۆ خزمه‌تى هه‌موو لایه‌نه‌كانى دیكه، له‌لایه‌كى دیكه‌وه سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌وته‌یه‌كدا خۆشحاڵى ده‌ربڕى سه‌باره‌ت به‌دروستكردنى باڵه‌خانه‌ى كۆلیژى زانسته ئیسلامییه‌كان، هیواى خواست له‌ماوه‌یه‌كى دیكه‌دا كاره‌كانى كه‌مپى زانكۆ بێته جێبه‌جێكردن، كه ماوه‌یه‌كى دوور و درێژه زانكۆى سه‌لاحه‌دین هیواى خواستووه كه‌مپێكى زانكۆیى هه‌بێت.
هه‌ر له‌وێدا چه‌ندین وته پێشكه‌شكرا جه‌خت له‌به‌رده‌وامبوونى هاوكار و هه‌ماهه‌نگى كرا له‌زۆربه‌ى بواره‌كاندا.