ئەمڕۆ ڕێککەوتی ١٧ـی ٩ـی ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی” د.پشتیوان صادق “ به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی پارێزگای هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان و “ د.زانا مه‌لا خالید “ به‌پرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و “ ئومێد خۆشناو “ پارێزگاری هەولێر و “ د.ئەمیر چالی “ بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و “ پ.د.کامەران یونس “ سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و “ د.ئامانج برادۆستی” بەرپرسی ناوچەی زانکۆ و سه‌رۆكی زانكۆ تایبه‌ت و حكومییه‌كان و كارگێڕانی لقی دوو و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ڕێوڕەسمی “ شۆڕشی ئەیلول ناسنامەی زیندووی میللەتێک”بەڕێوەچوو.
لەسەرەتای ڕێوڕەسمەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین وتارێکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوەکرد بەخێربێن بۆ ڕێوڕەسمی “ شۆڕشی ئەیلول ناسنامەی زیندووی میللەتێک” له‌م ڕێوڕه‌سمه تیشكدهخرێـته سه‌ر ڕێباز و پێگه‌ی كارێزمیانهی مه‌لا مسته‌فا بارزانی له خه‌باتی كوردایه‌تی و لایه‌نه نهێنییه‌كانی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا به‌رانبه‌ر شۆڕشی ئه‌یلول.
شۆڕشی ئەیلوول لە ساڵی 1961 دەستیپێکرد، وەک یەکێک لە گرنگترین شۆڕشە نەتەوەییەکان لە مێژووی کورد، لەو کاتەدا میللەتی کورد لە ژێر سەختی و ناعدالەتی سیاسی و کلتووری و ئابووری دەژیا، دەستپێکی ئەم شۆڕشە بە رێبەرایەتی مه‌لا مصطفی بارزانی بوو، شۆڕشی ئەیلوول هێمایەکی گەورە بوو بۆ کوردانی هەموو ناوچەکە و بە شێوەیەکی بەرچاو مافی نەتەوەیی و هێزی سیاسی کوردی بەرزکردەوە و توانایەکی نوێی دروستکرد بۆ داوای ماف و هاوسەنگی نەتەوەکان، ئه‌مه‌ش نیشانەیەکی مەزنە لە مێژووی کورد، کە نیشانی دەدات کورد بە هەموو شێوەیەک بۆ مافی خۆیان تێکۆشانیان کردووە.
شۆڕشی ئهیلوول هه‌موومانی فێری وه‌فاداری و ڕێز كردووه و ئه‌مڕۆش له‌م ڕێوڕه‌سمه ڕێزلێنان پێشكه‌ش به‌و مامۆستایانه ده‌كرێت كه خزمه‌ت و خه‌باتییان كردووه.
زانکۆی سەلاحەدین بە ئەرکی سەرشانی خۆی زانیووە لە چالاکییە ئەکادیمی و ڕۆشنبیرییەکان هاوبه‌شی ئۆرگانه حزبییه‌كان بێت و شۆڕشەکانی کورد و تێکۆشانی سەرکردایەتی گەلی کورد بەبیر گەنجانی خوێنگەرم بهێنێتەوە و كار بۆ دروستكردنی کۆمەڵگایەکی زیندوو بكات.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر.