ئەمڕۆ ڕێککەوتی ٢٥ـی٨ـی ٢٠٢٥ “ پ.د.کامەران یونس محمدئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوومی‘ پ.د.حسێن سەعدی’ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و “ پ.د.شریف مولود “ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و “ د.ولا غازی دزەیی” بەڕێوەبەری سەنتەری پێداگۆجی بڕوانامە بەسەر بەشداربووانی خولی ١٢ـی پێداگۆجی بەڕێوەچوو.
لەسەرەتای ڕێوڕەسمەکە سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سەرەخۆشی خۆیی و زانکۆی ئاڕاستەی هاوسەر و هاوپۆلانی خوالێخۆشبوو مامۆستا “ سەڤانا جمال” کرد، لەگەڵ ئەوەشدا پیرۆزبایی خۆی و ئەنجوومەنی زانکۆی ئاڕاستەی سەرجەم دەرچووان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە داهاتوو.
لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکە بڕوانامە بەسەر ٣٦ دەرچوو دابەشکرا.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر.