
رێكخراوى سپاركى هۆڵه‌ندى سه‌ردانى زانكۆى سه‌لاحه‌دینى كرد
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین، له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تیدا پێشوازى له‌شاندێكى رێكخراوى سپاركى هۆڵه‌ندى كرد، له‌سه‌ره‌تادا شاندى میوان باسیان له‌چالاكییه‌كانى خۆیان كرد بۆ هاوكاریكردنى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌یانه‌وێ بخوێنن، به‌ڵام ده‌رامه‌تیان نییه، تا ئێستاش زانكۆى سه‌لاحه‌دین پاڵپشت بووه بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و قوتابیانه تا لهكۆلیژهكانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین بخوێنن، هاوكات سه‌رۆكى زانكۆ هه‌موو پاڵپشتییه‌كى خسته روو بۆ ئاسانكاریكردنى هه‌موو كاره‌كانیان، هاوكات ئه‌م رێكخراوه ساڵانه هاوكارى هه‌موو ئه‌و قوتابیانه ده‌كات، به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى ئاواره‌ن، به‌هۆى ئاواره‌ییه‌وه ناتوانن بخوێنن، به‌ڵام له‌سه‌ر حسێبى ئه‌و رێكخراوه هه‌موو رێوشوێنێكیان بۆ دیارى ده‌كرێ تا بتوانن به‌رده‌وامبن له‌خوێندن، سه‌رۆكى زانكۆ له‌مباره‌یه‌وه جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، كه زانكۆى سه‌لاحه‌دین ساڵانه له‌رێگه‌ى رێكخراوه‌كانه‌وه ئه‌و قوتابیانه وه‌رده‌گرێ، هاوكات سه‌رۆكى زانكۆ به‌پێویستى زانى به‌تایبه‌تى رێكخراوى سپاركى هۆڵه‌ندى دواى ده‌رچوونى ئه‌و قوتابییانه هه‌لى كار بۆ ده‌رچووان بدۆزێته‌وه و تا بتواندرێ له‌رێگه‌ى رێكخراوه‌كانه‌وه سوود له ئه‌زموونى ئه‌و ده‌رچووانه وه‌ربگیرێ.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه سه‌رۆكى زانكۆ چه‌ندین خاڵى خسته روو بۆ ساڵى ئاینده‌ى خوێندن تا رێكخراوه‌كانى هاوكاریكردنى قوتابیان كارى له‌سه‌ر بكه‌ن.