
رێكخراوى spark سپاركى نێوده‌وڵه‌تى سه‌ردانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆى سه‌لاحه‌دینى كرد
د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین به‌وه‌كاله‌ت له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى له‌شاندێكى رێكخراوى spark سپاركى نێوده‌وڵه‌تى كرد، ئه‌مه‌و له‌سه‌ره‌تادا سه‌رۆكى زانكۆ به‌وه‌كاله‌ت كورته‌یه‌ك له‌مێژووى زانكۆى سه‌لاحه‌دین و ژماره‌ى قوتابیان و مامۆستایانى زانكۆ كرد، له‌پاشاندا باسى له‌چه‌ند خاڵێك كرا بۆ به‌رزركردنه‌وه‌ى ئاستى زانستى له‌زانكۆدا، چۆنیه‌تى به‌ره‌و پێشچوونى له‌هه‌موو بواره‌كاندا، هاوكات رێكخراوى سپارك له‌چه‌ند ساڵى رابردوودا هاوكارى قوتابییه ئاواره‌كانى سووریا و رۆئاوایى كوردستانى كردووه، كه له‌زانكۆى سه‌لاحه‌دین درێژه به‌خوێندن ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌و له‌مساڵدا ئه‌م پرۆژه‌یه ته‌واو ده‌بێ، رێكخراوى ناوبراو پرۆژه‌ى چه‌ند ساڵه‌ى داهاتوو خسته به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تى زانكۆ، تا ئه‌گه‌ر هه‌ر خاڵێكى زیاتریان هه‌بێ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى پرۆژه‌كه له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا بیخه‌نه نێو پرۆژه‌كه، له‌مه‌وه‌ش سه‌رۆكى زانكۆ به‌وه‌كاله‌ت چه‌ندین خاڵى دیكه‌ى خسته روو بۆ زیاتر هاوكاریكردنى قوتابیانى به‌شه ناوخۆییه‌كان، هه‌روا هه‌موو هاوكاریه‌كى خسته روو بۆ سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانیان، جه‌ختیشى له‌وه كرده‌وه، كه ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى زانكۆ قوتابى و زانسته ئێمه له‌م رێگه‌یه‌وه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك له كاره‌كان به‌رده‌وام دهبینو هاوكارى هه‌موو رێكخراوه‌كان ده‌كه‌ین بۆ سه‌ركه‌وتنى كاره‌كانیان.