
رێكخراوى گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى و په‌روه‌رده‌یى سه‌ردانى زانكۆى سهلاحهدینان كرد
پ.د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یى سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازى كرد له شێرى تاڵه‌بانى دامه‌زرێنه‌رى رێكخراوى گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى و په‌روه‌رده‌یى و شاندى یاوه‌رى كه پێكهاتبوو له‌به‌ڕێوه‌به‌رى پرۆگرامه‌كانى رێكخراوه‌كه، له‌سه‌ره‌تاى دانیشته‌كه‌دا سه‌رۆكى زانكۆ باسى له‌و چالاكیانه كرد كه ئاستى زانكۆ به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات، هاوكات رێكخراوى گه‌شه‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى و په‌روه‌رده‌یى كار له‌سه‌ر جێنده‌ر و دژى توندوتیژیه به‌رامبه‌ر به ئافره‌ت و ژن و كار له‌سه‌ر كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى قوتابخانه و كۆلیژه‌كان ده‌كات، تا له‌رێگه‌ى كۆمه‌ڵناسی و ده‌روونییه‌وه بتواندرێ چاره‌سه‌رێك بۆ هه‌ر یه‌ك له‌كێشه‌كان دابنێن كه له‌كاتى ئێستادا كۆمه‌ڵگه به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێ، له‌لایه‌كى دیكه‌وه كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردن و نه‌مانى دیارده خراپه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش لهرێِگهى ئامۆژگارى و چاره‌سه‌رى ده‌روونى، سه‌رۆكى زانكۆ هه‌موو پشتگیریه‌كى بۆ ئه‌م رێكخراوه‌ى خسته روو، تا به‌سازدانى سمینار و ۆركشۆپ و پرۆژه‌كان بتوانن خزمه‌ت به قوتابیان و مامۆستایان و كارمه‌ندانى بگه‌یه‌نێت، له‌م رووه‌وه لێژنه‌یه‌ك پێكدێ، تا له ساڵى نوێ‌دا ئه‌و پرۆژه و سمینار و ۆركشۆپانه له‌نێوه‌ندى زانكۆى سه‌لاحه‌دیندا پێشكه‌ش بكات.