ڕێککەوتی ٢٦ـی ١ـی ٢٠٢٦ “ پ.د.کامەران یونس “ سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی “ د.ئاوارە ابراهیم “ بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی زانکۆ پێشوازی لە خاتو مەریەم بەڕێوەبەری پڕۆگرامی ‘’ Prospects for peace through education’’ لە ڕێكخراوى DAAD لە هەولێر و كۆمەڵيك قوتابی ڕۆژئاوای كوردستان کرد.
جێگای باسە سەرۆکی زانکۆ سوپاسى ڕێكخراوى DAAD ـى لەسەر ئەم پڕۆژە کرد كە پشتگیرییەکی تایبەتە بۆ قوتابییانی بکالۆریۆس و هاوکارییەکانی ئەو ڕێکخراوەی بەرزنرخاند لە ڕووی پشتگیری دارایی بۆ قوتابییان و مامۆستایان و ئامادەکردنییان بۆ بازاڕی کار.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر.