
رێککەوتنێک لەگەڵ زانکۆیەکی هەنگاری واژوو کرا
پ.د.جەوهەر فەتاح سەعید سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، لەدیوانی سەرۆکایەتی زانکۆدا پێشوازی لەشاندێک زانکۆی پازمەنی کاسۆلیکی شاری بۆدابستی وڵاتی هەنگاری کرد.
لەدیدارێکدا سەرەتا سەرۆکی زانکۆ باسی لەمێژووی زانکۆی سەلاحەدینی کرد، هاوکات جەختی لەگرینگدانی شوێنەوار کردەوە، هەروەها گرینگیدان بەشوێنەوارەکانی کوردستان و دۆزینەوەی شوێنەوار دیکە تا بەشێوەیەکێ زانستی و ئەکادیمیانە کاریان لەسەر بکرێ و بەجۆرێک بپاریزێن تا دوور بیت لە لەناوچوونی.
لەلایەکی دیکەوە لەنێوان هەردوو زانکۆدا رێککەوتنێک واژوو کرا، بەمەبەستی هاوکاری و پەیوەندی و هەماهەنگی لەهەموو بوارەکانی زانستدا.
ئەوەی شیاوی باسە سەرۆکی بەشی شوێنەواری کۆلیژی ئادابی زانکۆی سەلاحەدین، بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان ئامادەی ئەو دیدارە بوون.