
رێككەوتننامەییەكی لێكتێگەیشتن لە نێوان زانكۆی سەلاحەدین و كۆمپانیای (میتسوبیشی) واژووكرا
پ. د. جەوهەر فەتاح سەعید سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین لە دیوانی سەرۆكایەتی زانكۆدا، پێشوازی له د. نەبیل كەشات نوێنەری كۆمپانیای (میتسوبیشی) ژاپۆنی كرد. لە دیدارێكدا نوێنەری كۆمپانیای ناوبراو ئامانجی سەردانەكی خستەڕوو، كە مەبەستیانە سكولەرشیپ بدرێت بە ژمارەیەك قوتابی كۆلیژی ئەندازیاری زانكۆی سەلاحەدین. بۆ ئەم مەبەستە رێككەوتننامەییەكی لێكتێگەیشتن لە نێوان سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین و نوێنەری كۆمپانیای Mitsubishi واژوو كرا. لە كۆتایی دیدارەكەدا سەرۆكی زانكۆ ئەم هەنگاوەی كۆمپانیای ناوبراوی بەرزنرخاند و دووپاتی كردەوە پشتگیری هەر جۆرە پرۆژەو هەنگاوێك دەكات كە خزمەت بە قوتابیان و رەوتی زانست بكات. ئهوهى شیاوى لهو دیدارهدا د. عیسام خەلیل عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان ئاماده بوو.