
راپۆرتى كۆتایى و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌شى كارى كۆمه‌ڵایه‌تى
پ.د.جه‌وهه‌ر فه‌تاح سه‌عید سه‌رۆكى زانكۆى سه‌لاحه‌دین له‌دیوانى سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا پێشوازێكى له‌شاندێكى رێكخراوه سید كرد.
له‌سه‌ره‌تادا رێكخراوى سید راپۆرتێكیان به‌ناونیشانى راپۆرتى كۆتایى و هه‌ڵسه‌نگاندن پێشكه‌ش كرد سه‌باره‌ت به‌به‌شى كارى كۆمه‌ڵایه‌تى كۆلیژى ئاداب، هاوكات له‌م راپۆرته‌دا چه‌ندین خاڵیان خسته روو وه‌ك چۆنیه‌تى به‌ره‌وپێشبردنى به‌شى كارى كۆمه‌ڵایه‌تى و چۆنیه‌تى زاڵبوون به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كان له‌و كاته‌ى هۆكار و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان ده‌خرێته‌روو، به‌تایبه‌تیش كاتێك كاره‌كان بهكردهیى ئه‌نجام ده‌درێ، له‌لایه‌كى دیكه‌وه باس له‌په‌یوه‌ندیكردن كرا له‌گه‌ڵ زانكۆكانى جیهان كه هه‌مان پسپۆڕییان له‌نێو كۆلیژهكاندا هه‌یه، له‌كاتێكدا ئێستا له‌سه‌ر ئاستى جیهان به‌شى كارى كۆمه‌ڵایه‌تى گرنگییه‌كى ته‌واوى پێده‌درێ، جه‌ختیش له‌دابینكردنى سه‌رچاوه زانستییه‌كان كرایه‌وه، به‌تایبه‌تى له‌و كاته‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌م به‌شه له‌گه‌ڵ زانكۆكاندا ده‌به‌سترێ، له‌مه‌وه‌ش كردنه‌وه‌ى چه‌ندین خولى راهێنان دێته‌ئاراوه.
له‌لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى زانكۆ پسپۆڕى و به‌شى كارى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌گرنگ زانى جه‌ختى له‌وه‌كرده‌وه وه‌ك ئامانجێك هه‌موو هه‌وڵێك ده‌درێ بۆ به‌ره‌و پێشبردنى ئه‌و به‌شه، به‌تایبه‌تى دابینكردنى سه‌رچاوه زانستییه‌كان، هه‌روه‌ها له‌رێگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى زانكۆى سه‌لاحه‌دین هه‌موو هه‌وڵێك ده‌درێ بۆ به‌ستنه‌وه‌ى به‌شى كارى كۆمه‌ڵایه‌تى بهزانكۆكانى جیهان و ناردنى مامۆستایان بۆ به‌شداریكردن به‌خولى راهێنانه‌كان.
ئه‌وه‌ى شیاوى باسه یاریده‌رى سه‌رۆكى زانكۆ بۆ كاروبارى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى، راگرى كۆلیژى ئاداب، یهڕێوهبهرى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌رۆكایه‌تى زانكۆدا له‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌شدار بوون.