بە بۆنەی ۷٠ ساڵەی دامەزراندنی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی بەغدا " پ.د.احمد کۆچەر " ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی زانکۆی سەلاحەدین سەردانی زانکۆی بەغدادی کرد
لەم ڕۆژەدا ژمارەیەک چالاکی و فیستیڤاڵی وەرزشی بەڕیوەچوو و یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو کۆلێژ واژۆکرا بۆ مەبەستی ئەنجامدانی کاری هاوبەشی زانستی و ئەکادیمی.