
قوتابییه‌كی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، له پێشبڕكێی شیعر پله‌ی یه‌كه‌می له سه‌ر ئاستی زانكۆكانی كوردستان به‌ده‌ستهێنا.
ساڵانه له سه‌ر ئاستی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان پێشبڕكێی ئه‌ده‌بی بۆ شیعر و چیڕۆك ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌م پێشبڕكێیه بۆ قوتابییانی به‌شی كوردی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ڕێكده‌خرێت.
له‌م پێشبڕكێیه (هاودەنگ سەباح حسێن) قوتابی له به‌شی كوردی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به شیعر و چیڕۆك به‌شداریكرد و پله‌ی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستهێنا.
قوتابی ناوبراو به دەقێک بەناونیشانی (ئێرە مرۆخۆرستانە) به‌شداریكرد، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا پێشبڕكێیه‌كه ماوەی دووڕۆژی خایاند و جیا لە پێشبڕکێیەکە چەندین پێشانگای فۆتۆگرافی و پارچە مۆسیقای تایبەت ئەنجامدرا.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.