
قوتابییەکی زانکۆی سەلاحەدین بەشداربوو لە دروستکردنی بەرنامەی #KurdGPT
لە پێشانگای نێودەوڵەتی هایتێکس قوتابییەکی زانکۆی سەلاحەدین لەگەڵ تیمێکی چوارکەسی هەڵسان بە دروستکردنی بەرنامەی #KurdGPT
" ئاری ئەحمەد" قوتابی لە بەشی زانستەکانی کۆمپیوتەری کۆلێژی زانست ، بە ناوی تیمی Next Gen Software Team# بەشداری کرد لە پێشانگای نێودەوڵەتی #HITEX لە هەولێر بە دروستکردنی بەرنامەی #KurdGPT.
ئەم پڕۆگرامە هاوشێوەی بەرنامەی ChatGPT یە، بەڵام بە زمانی شیرینی کوردی، ئەم بەرنامەیە وەڵامی پرسیاری جۆراوجۆر دەداتەوە لە زۆر بواری جیاواز.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر .