
پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین لەگەڵ د.فرانچیسکۆ مووچا
پ.د.ئەحمەد ئەنوەر دزەیى سەرۆکى زانکۆى سەلاحەددین، لەپێشوازى د.فرانچیسکۆ مووچا، کە سەرپەرشتیارى دەرەکى قوتابى دکتۆرا لەپرۆگرامى سپلیت ساید (پاوان سیروان فارس) ئەمەو ئەم قوتابى دکتۆرایە چارەسەرێکى نوێى بۆ نەخۆشییەکانى شێرپەنجە و دەرمانى نوێ دۆزیوەتەوە بەتایبەتى لەنێو پێکهاتەى خانەکان.
سەرەتا سەرۆکى زانکۆى سەلاحەدین دەستخۆشى لەقوتابى دکتۆراکە و سەرپەرشتیارى دەرەکى و ناخۆیى پرۆگرامى سپلیت ساید کرد بۆ ئەو ئەنجامە گرنگەى کە بەدەستیانهێناوە لەبوارى چارەسەرى نەخۆشییەکان شێرپەنجە و دیاریکردنى دەرمانى نوێ، هەر لەمبارەیەوە د.مەزهەر سابیر شێخە کە سەرپەرشتیارى ناوخۆیى ئەو قوتابییەیە لە پرۆگرامى سپلیت ساید، ئەو جۆرە داهێنانەى لەلایەن قوتابیەکەیەوە بەکارێکى گرنگ زانى لەبوارى چارەسەریەکانى نەخۆشییەکانى بەدەستیهێناوە.
لەلایەکى دیکەوە سەرۆکى زانکۆ بەگرنگى زانى قوتابییەکە لە ١٠ بڵاوکراوەى ئاست بەرزى جیهانى توێژینەوەکانى بڵاوکردۆتەوە، کە لەنێوەندى توێژینەوە جیهانییەکان ناونراوە هۆکارەکانى کاریگەرى توێژینەوە ئەمەش وەک دەستکەوتێکى گرنگ دەژمێردرێ، ئەوەى شیاوى قوتابى دکتۆراى ئەم پرۆگرامە بەهەماهەنگى نیوان زانکۆى سەلاحەددین و بەشى بایۆلۆژى و بایۆتەکنەلۆچى - لاتزاوا سپالانزاى زانکۆى پاڤیاى ئیتاڵى ئەنجامدراوە، ئەمەو لەو دانیشتنەدا هەر یەک لە یاریدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى زانستى و راگرى کۆلیژى زانست و قوتابى دکتۆراکە لەوێدا ئامادەبوون.