رێككەوتی ٢٦ تا ٣٠ـی ئابی ٢٠٢٥ لە زانكۆی كامبریج سیمپۆزیۆمی سەرکردایەتی جیهانی و بڕوانامەی كاری بەرێوەچوو، چالاكییەکە ٥ ڕۆژی خایاند و نوێنەری زیاتر لە ٥٠ وڵات ئامادەیبوون .
سیمپۆزیۆمەکە وەک سەکۆیەکی جیاواز بۆ پێشخستنی گوتار لەسەر سەرکردایەتی جیهانی، داهێنانی ڕێکخراوەیی و پەروەردەی سەردەم بەرێوەچوو.
شیاوی ئاماژەیە " ژاكاو حسین احمد" قوتابی دكتۆرا لە بەشی ئینگلیزی، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی- زانکۆی سەلاحەدین، نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئەم بەشدارییە نموونەی پەرەسەندنی بەشداریکردنی مامۆستایان و قوتابییانی زانكۆی سەلاحەدینە لە گفتوگۆ ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکان و پابەندبوونی زانکۆی سەڵاحەدین بۆ پەرەپێدانی هاوکاری توێژینەوەی جیهانی دووپات دەكاتەوە.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین - هەو