
قوتابیانی زانکۆی سەلاحەدین جارێکی تر پلەی بەرز بەدەست دێنن لە سەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
لە بەرواری ٢٢ \ ١٢\ ٢٠٢١ دوازدە وڵات بەشداری پێشبڕکێی ICT ی هەواویان کرد لە ریازی پایتەختی شانشینی عەرەبی سعودی.
لە زانکۆکانی عێراق ١٦٠٠ قوتابی بەشداری تاقیکردنەوەی سەرەتایی بوون، لەمانە ٨٠ قوتابی هەڵبژێردران بە گوێرەی ڕیزبەندی وەک ئامادەییەک بۆ تاقیکردنەوەی نیشتیمانی، لە ئەنجامدا تەنها شەش قوتابی (کە سێیان لە زانکۆی سەلاحەدین و یەکێکیان لە زانکۆی لوبنانی فەرەنسی و یەک لە زانکۆی ئەنبار و یەکێکیان لە زانکۆی نەیونەوا) سەرکەوتن و کاندید بوون بۆ هەنگاوی دووەم کە سەرتاسەری جیهان بەشدارە تیایدا، بە ئومێدی ئەوەی کە قواتابیانی زانکۆمان ئەنجامێکی باش بەدەست بێنن لەم پێشبرکێیەدا، شێوازی پێشبرکێکە لە دووبەشی کردارەکی و تیۆری پێکهاتبوو کە تاقیکردنەوەکە نزیکەی ٦ کاتژمێری خایاند، هەروەک دیارە ساڵی پار بەهەمان شێوە قوتابیانی زانکۆی سەلاحەدین پلەی دووەمیان بە دەست هێنا و ئەم ساڵیش پلەی سێیەم.
وە لە چاوپێکەوتنێکدا سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر پ.د.جوهر فتاح سعید هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و پاڵپشتی تەواوی بۆ یان دەربڕی. لەهەمان کاتدا، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی د.ارام محمد قادر دەریبڕی کەوا شانازی بەو قوتابیانە دەکات کە بتوانن بەشداری بکەن لەم جۆرە پێشبرکێیانە و ئەنجامی باش بە دەستبێنن.
شایانای باسە تیمەکە لە شەش قوتابی پێک هاتبوون بە سەرپەرشتی بەڕێزان د. خطاب الهیتي سەرۆک بەشی سۆفتوێری زانکۆی ئەنبار و م.ماردین عبدالله انور لە بەشی سۆفتوێر لە زانکۆی سەلاحەدین و بەڕپرسی ئەکادیمای هەواوی کە دەورێکی باڵای هەبوو لە فێرکردن و ڕاهێنانی قوتابیانی لە سەنتەرەکە.