
قوتابیانی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر بۆ جاری دووەم دەبەنە پێشەنگ
لە مەراسیمی ئاهەنگی دەرچوانی بەرنامەی (SEEDS) قوتابیانی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر بۆ جاری دووەم پێشەنگی ئەم بەرنامەیە بوون کە ساڵانە ئەنجام دەدرێت لە لایەن کۆمپانیات هەواوی بە بەشداری ٥٠ قوتابی، ئەم بەرنامەیە کۆڕسی خۆڕایی پێشکەش دەکات بە قوتابیان لە بوارەکانی(Chinese Culture) و(Cloud Computing) و (AI) لەم بەرنامەیە زۆربەی زانکۆکانی عێراق تیایدا بەشداری دەکەن وە لە کۆتاییدا باشترین قوتابی خەڵات دەکرێت لە لایەن کۆمپانیای هەواوی.
شایانی باسە هەردوو ڕاگرایەتی کۆلێژی ئەندازیاری و کۆلێژی زانست بەتایبەت هەردوو بەشەکانی پرۆگرامسازی و زانستی کۆپیوتەر ڕۆلێکی گرینگیان هەبووە لە پێشخستنی کارامەیی قوتابیانی بواری پرۆگرامسازی و تەکنەلۆژیای زانیاری، کە بووەتە هەوێنی ئەو دەستکەوتانەی کە زانکۆمان یەک لە دوای یەک بەدەستی دەهێنێت لەم بوارانەدا.
لەم بۆنەیەدا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و بەڕێوەبەری تەکنەلۆژیای زانیاری زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر بەشداریان تیاداکرد.
هەروەها لەم بۆنەیەدا بەڕێزان؛ ڕافد عباس (جێگری سەرۆکی کۆمپانیا هەواوی بۆ وەبەرهێنانی هونەری)، پ.د. عەلا عبدالحسن (ڕاوێژگاری وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقی) و احمد ولید (بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی عێراقی) ئامادە بوون.
لیستی ناوی قوتابیە خەڵاتکراوەکانی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر:
- امیرە احمد عمر (کۆلێژی ئەندازیاری)
- شەوین محمود احمد (کۆلێژی ئەندازیاری)
- یوسف شێروان قادر (کۆلێژی ئەندازیاری)
- احمد سامان عبدالهادی (کۆلێژی ئەندازیاری)
- لاڤین حسین سعدی (کۆلێژی ئەندازیاری)